سیدەکان.. بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبیلێکی پیکاب لە دەشتی هێرت ئافرەتێک بریندار بوو
بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری پیکاب دێر لە گوندی ماوەرد لە سنووری دەشتی هێرتی سەر بە قەزای سیدەکان، سەرنشینێکی ئافرەت بریندار بوو و پاش چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کرا.












































































