ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: شەوی ڕابردوو (هەینی لەسەر شەممە)، تیمە پزیشکییەکانیان نەشتەرگەرییەکی وردیان بۆ ئافرەتێک کردووە کە بەهۆی گیربوونی دەرزییەک لە قورگ و ڕێڕەوی هەناسەیدا، مەترسی لەسەر ژیانی دروست ببوو.
نەخۆشخانەکە ڕوونی کردووەتەوە، ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە ئافرەتەکە سەرقاڵی نانخواردن بووە و بە هەڵە دەرزییەکە لەگەڵ خواردنەکەیدا چووەتە نێو قورگی و لە ڕێڕەوی هەناسەیدا گیر بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بە هەوڵی د. ئارام باجەڵان، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ و تیمی پزیشکیی نەخۆشخانەکە، لە ڕێگەی نازوورەوە دەرزییەکە بە سەرکەوتوویی دەرهێنراوە و توانراوە ژیانی نەخۆشەکە ڕزگار بکرێت.







