ئەمڕۆ هەینی 13ـی تشرینی دووەمی 2026، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (کەرکووک – هەولێر) لە نزیک گوندی گەڵۆزی، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (یارس، کادیلاک و پیکاب دێر) ڕوویدا.
لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، شەش سەرنشین دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، هاوکات سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.






