ئەمڕۆ هەینی 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵلا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.







