دەقی پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بۆ كۆچى دواييى ڕۆژنامه‌نووسى ديار و سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى گوڵان، خوالێخۆشبوو فه‌رهاد محه‌مه‌د، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو دڵسۆزانه خزمه‌تێكى به‌رچاوى به بوارى ڕۆژنامەگهرى كرد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.







