مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەیامێک هاوخەمیی خۆی بەرامبەر دەوڵەت، حکوومەت و گەلی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو دەربڕی، بەهۆی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆی دڵتەزێن کە لە ئیمارەتی فۆجەیرە ڕووی داوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوای لێخۆشبوون و ڕەحمەتی خودای گەورەی بۆ گیانلەدەستدراوان کرد، هەروەها هیوای زووچاكبوونهوهى بۆ برینداران خواستووه و داوای سەبر و ئارامی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان کردووە.







