ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13ـی تشرینی دووەمی 2026، لەسەر ڕێگای نێوان (قەڵادزێ – گوندی سەید ئەحمەدان)، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی تایبەتدا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چوار کەس بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و لە ژێر چاودێریدان.






