ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەم لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەوە ڕەوانەی بەغدا کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کەمێک پێش ئێستا لیست و ڕاپۆرتە داراییەکان بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراون، بە مەبەستی دەستکردن بە ڕێکارەکانی وردبینی و ناردنی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.







