پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز ، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کرا.







