یەکێتیی زانایان ئاماژەی بەوە کرد، بەردەوام هۆشدارییان لە مەترسیی ئەو دیاردە و یارییە ئەلیکترۆنییە نادروستانە داوە کە زیان بە لاوان، ماڵ، سامان و خێزان دەگەیەنن. جەختیشی کردەوە کە بەپێی شەریعەتی ئیسلام و فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ): «لا ضرر ولا ضرار»، دروست نییە مرۆڤ زیان بە خۆی و دەوروبەری بگەیەنێت، بۆیە مامەڵەکردن بەو یارییە و ئەو پارەیەی لێشی پەیدا دەبێت، حەرام دەبێت.
لە ڕوونکردنەوەکەدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت کراوە بە زووترین کات ڕێگری لەو جۆرە ماڵپەڕ، ئەپڵیکەیشن و یارییانە بگرن کە شیرازەی خێزان و ئاسایشی کۆمەڵگە دەشێوێنن. هاوکات داواش لە دایکوباوکان و خێزانەکان دەکات چاودێریی ڕۆڵەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەو جۆرە یارییە نەشیاوانە بەکاربهێنن.







