هێمن هەورامی لە میانی دیداری لەگەڵ ئێرمان توپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، سیاسەت و هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەسەر کۆی پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە شیکردەوە. لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ دژایەتیی هیچ لایەنێک نەبووە، بەڵکو بۆ پاراستنی قەوارەی هەریمی کوردستان و رەوایەتیی دامەزراوە دەستورییەکان بووە.
هێمن هەورامی گوتیشی: لە چوارچێوەی بانگەوازی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەل برایانی یەکێتی، زەمینەسازیی پێویست لە لایەن پارتییەوە کراوە و ئامادەییمان دەربریوە لە زووترین کاتتدا لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە و هیوادارین بەرێزان لە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە شیوەیەکی ئەرێنی بە دەم بانگەوازی سەرۆک بارزانی و زەمینەسازییەکانی پارتییەوە بێن .
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا بە بایەخەوە سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپیدانی زیاتری پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و برەودانی زیاتر بە پێشخستنی لە ئاستە جیاجیاکاندا، شیکردەوە.







