ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی نمەبارانی کەم.
بۆ کاتەکانی شەو پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە بگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هاوکات ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: 20 | سلێمانی: 20 | دهۆک: 18 | هەڵەبجە: 20 | زاخۆ: 17 | پیرمام: 16 | چەمچەماڵ: 20 | ئاکرێ: 16 | گەرمیان: 24 | حاجی ئۆمەران: 11.
بۆ سبەی هەینی 20ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا، لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەرەو لاوازبوون دەچێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: 19 | سلێمانی: 18 | دهۆک: 18 | هەڵەبجە: 21 | زاخۆ: 17 | پیرمام: 15 | چەمچەماڵ: 20 | ئاکرێ: 16 | گەرمیان: 25 | حاجی ئۆمەران: 12.






