ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیان: بە شێوەیەکی گشتی لە پارێزگای هەولێر، ئاسمان لە ئێستادا نیمچە هەورە لە کاتەکانی نیوەرۆ و دوای نیوەرۆ هەور لە ئاسمان زیاد دەکات لەگەڵ ئەگەرێکی کەم لەنمە بارانی کورت خایەن لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی جیاجیا. لەگەڵ نمەبارانێکی کەم لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. بۆ ئێوارە ئاسمان بە گشتی نۆ نیمچەهەور و پەڵەهەور دەگۆرێت.
بە پێشبینیەکانی کەشناسی لە سەنتەر و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گشتی لە ئێستادا ئاسمان هەوری تەواوە لەگەڵ بارانبارین لە هەندێ کاتی جیاجیا لەزۆربەی ناوچەکانی ئەم دەڤەرە هەیە، لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور دەگۆرێت.
هەروەها لە سەنتەر و پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور کاریگەری بارانبارین لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بە شێوەی پروشکەباران و بارانی کورت خایەن تەنها لەسەر هەندێ ناوچەی ئیدارەی ڕاپەرین هەیە. لە ئێوارەدا ئاسمان بە گشتی بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆرێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: 19 | سلێمانی: 20 | دهۆک: 16 | هەڵەبجە: 21 | زاخۆ: 17 | پیرمام: 16 | چەمچەماڵ: 21 | ئاکرێ: 18 | گەرمیان: 24 | حاجی ئۆمەران: 10.
بۆ سبەی پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ، پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارانبارین لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە، هاوکات ئەگەری دروستبوونی تەم لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشبینی دەکرێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: 20 | سلێمانی: 20 | دهۆک: 19 | هەڵەبجە: 21 | زاخۆ: 20 | پیرمام: 17 | چەمچەماڵ: 21 | ئاکرێ: 19 | گەرمیان: 26 | حاجی ئۆمەران: 12.







