ڕەشید حەمۆ حەجی شنگێلی، لە ساڵی 1926 لە گوندی شنگێلێ لە دەڤەری بارزان لەدایکبووە. لە تەمەنی 17 ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە و لەو کاتەوە تەواوی ژیانی خۆی بە خەبات و قوربانیدان لەپێناو خاک و نیشتماندا بەستووەتەوە.
لە مێژووی خەباتی خۆیدا، لە ساڵی 1945 بەشداریی لە یەکەمین شەڕدا کردووە لە دەڤەری نهێلێی سەر بە قەزای ئاکرێ. دواتر پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بووە. پاشان لە ساڵی 1947 لە تەمەنی 21 ساڵیدا لەگەڵ بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی ڕووی لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو کردووە.
ڕەشید حەمۆ شنگێلی هەروەها لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پێشمەرگە بووە. لە پای خەبات، ماندووبوون و تێکۆشانی، سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری پێبەخشیوە.
ئەم قارەمانە ماوەی 83 ساڵ لە ڕیزی پێشمەرگایەتی و خەباتدا تێکۆشاوە و ئێستا تەمەنی 100 ساڵە و وەک سیمبولێکی زیندووی خۆڕاگری، قوربانیدان و وەفاداری بۆ نیشتمان دەناسرێت.







