ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کاتژمێر 08:15 خولەکی بەیانی لەسەر شەقامی سەرەکیی زاخۆ - دهۆک، لە نزیک گوندی حەسەن ئاوا و لە تەنیشت بازگەی کۆنی زاخۆ، ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لە جۆری (BMW) ڕەنگی ڕەش، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی زاخۆ، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و شۆستەی شەقامەکە کەوتووە.







