ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشە نەوتی سپیی پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە کۆگاکانی نەوت و سووتەمەنی، بڕیاریشە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک قۆناغی یەکەم، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان و لە دەڤەری بالیسانەوە دەستپێدەکات، دواتریش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو تەواوی قەزا، ناحیە و ناوچەکانی دیکەی سنووری پارێزگاکە دەگرێتەوە تا سەرجەم هاووڵاتییان لە وەرگرتنی بەشە نەوتی سپی سوودمەند بن.







