ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026، کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە. خێرایی با بە هەمان شێوە لەسەرخۆ دەبێت بە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵات و پلەکانی گەرماش بە نزیکەیی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 22 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 19 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 19 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 20 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 21 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 28 پلە - سبەی 24 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 22 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 16 پلە - سبەی 18 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 10 پلە - سبەی 11 پلە







