ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆیەک ڕوو لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییە بەرزەکان دەکات و دەبێتە هۆی بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا درەنگانی شەو دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەوە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەدا کۆتایی دێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هاوکات، کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ سبەی دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026 خستووەتەڕوو کە تێیدا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 24 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 21 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 22 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 24 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 24 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 22 پلە - سبەی 23 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 23 پلە
ئاکرێ: ئەمڕۆ 22 پلە - سبەی 24 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 25 پلە - سبەی 26 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 15 پلە - سبەی 15 پلە







