درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە قەزای کفری، ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری جۆری (مان) پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵی 2010ـە و دانیشتووی قەزای کفرییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە تیمەکانی هاتوچۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕوودانی پێکدادانەکە.







