بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە (9)ـی ساڵی 2026ـی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان / بەشی دیراسە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەوە دەرچووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ ژمارە (544)ـی ساڵی 2026، بڕیار درا بە هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار بە شێوەی خوارەوە:
1,500 دینار بۆ یەک دۆلار، وەک نرخی کڕین لە وەزارەتی داراییەوە
1,510 دینار بۆ یەک دۆلار، وەک نرخی فرۆشتن بۆ بانکەکان
1,520 دینار بۆ یەک دۆلار، وەک نرخی فرۆشتنی بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بۆ سوودمەندی کۆتایی
گشتاندنەکە کە بە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری دەرچووە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم ڕێکارانە بۆ ئاگاداری و جێبەجێکردنە لە ڕێکەوتی 7ـی تشرینی یەکەمی 2026 بەدواوە.







