ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی جیهانیی بۆکسێنی کورد عەگید کابایل دەکەم بەبۆنەی بردنەوە مێژووییەکەی و بەرگریکردنی لە پشتێنی پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی قورس (WBC)".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ عەگید کابایل خواستووە.







