ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و لە کۆتاییشدا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان.
لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و بە یەکهەڵوێستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 1ـی کانوونی یەکەمی 2026، کە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به هاوبه‌شی به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.







