ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بکرێت.

هەواڵەکان
سلێمانی.. کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی پارتی و یەکێتی دەکرێت
پوختە
کۆبوونەوەی چوارقۆڵی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارەکانی ئەم دواییەی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەولێر، بەغدا و ئەمەریکا تاوتوێ دەکرێن.






