ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ نەخشاندنی سیمای شار بە دروشمی نەتەوەیی، ئاڵای کوردستان و وێنەی پێشمەرگە، پاڵپشتیی گەنجان و لاوانی خۆبەشی ڕێکخراوی مایپڵ تری کرد کە کۆمەڵێک لاوی بەهرەمەند و بەتوانای شاری هەولێرن.
بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ هەینی دەستکرا بە نەخشاندنی ژێر پردی شەقامی 120 مەتری لە ڕێگای سەرەکیی هەولێر - پیرمام، لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە.







