بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـەکەدا، هاووڵاتییەک بە ناوی (ڕێنوار عەبدولڕەحمان) دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، هاوکات کەسێکی دیکەش کە بە سەختی بریندارببوو، دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.
هەر لە شوێنی ڕووداوەکەدا، تۆمەتباری تەقەکەرەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە؛ لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکە ئاڵوودەبوو و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەربووە.
لە لایەکی دیکەوە، خێزانی کەسی کوژراو ڕایانگەیاند کە ئەوان هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و دوژمندارییان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و بە ڕوودانی ئەو تاوانە لەناکاوە تووشی شۆک بوون.







