بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانییەکە، کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە سبەی شەممە 28ی تشرینی دووەم، کاتژمێر 15:30 لە (گۆڕەپانی شێخ سەعید) لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، دەربڕینی هەڵوێست و ڕاگەیاندنی هاوسۆزییە لەگەڵ خوشک و برایانی باشووری کوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرش و هەڕەشانەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە. هاوکات لە پەیامەکەدا داوا لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک و ڕای گشتیی نیشتمانپەروەر کراوە بەشداری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بکەن، بۆ نیشاندانی یەکڕیزیی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان.







