فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوتی جێبەجێکردنی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق ڕاپۆرتێکی شیکاری بڵاوی کردووەتەوە تێیدا هاتووە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە بیست ساڵ بەسەر جێبەجێکردنی دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی 2005، بەڵگە یاسایی و دارایی و سیاسییەکان دەریدەخەن کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەستووردا نەکردووە وەک مەرجەعێکی یاسایی باڵا و پابەندکەر، بەڵکو وەک بەڵگەنامەیەک بۆ هەڵبژاردنی بەشێکی، دواخستن، پەکخستن یان لێکدانەوە بەپێی بەرژەوەندییە سیاسییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە. ئەم ڕێبازە لە کرداردا دەوڵەتی عێراقی بەرەو ناوەندگەرایی گێڕاوەتەوە، بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینەی هەڵوەشاندووەتەوە و گوشارێکی بەرنامەبۆداڕێژراوی خستووەتە سەر مافە دەستوورییەکان و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

هەواڵەکان
پێشێلکارییەکانی دەستووری عێراق لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیی بەرامبەر هەرێمی کوردستان
پوختە
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوتی جێبەجێکردنی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق ڕاپۆرتێکی شیکاری بڵاوی کردووەتەوە






