ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، لە شاری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەرییان گەیشتنە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لە لایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەرییان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەو بڕیارانەی ئەم دواییەی حکوومەتی بەغدا دەکرێت کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەریکردوون.
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئامادەکاری و گفتوگۆ سەبارەت بە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 1ـی کانوونی یەکەمی 2026، لە بەغدا تاوتوێ دەکرێت کە بڕیارە لە نێوان بەرپرسانی بەغدا، هەولێر و ئەمەریکادا ساز بکرێت.







