دەقی پەیامەکە:
بە گەرمی پیرۆزبایی لە بۆکسێنەری کورد عەگید کابایێل دەکەم بۆ سەرکەوتنی و پاراستنی نازناوی جیهانیی بۆکسێن بۆ کێشی قورس.
ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گهورهیه، جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان لە کاروانی وەرزشیتاندا بۆ دەخوازم.







