ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدراڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارکراوە و هەر ئەمشەو دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک، دواتریش لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی دهۆکەوە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، بۆ بەشە نەوتی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش ڕەزامەندی دراوە و دەست بە بارکردنی دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی بە کۆگاکان، ڕاستەوخۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا دەستپێدەکات.







