ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان تیڤی) ئاشکرایکرد، لە هەرێمی کوردستان چوار جۆر تاقیکردنەوەی دەرەکی بەڕێوەدەچن و سەرجەم ئەو قوتابییانەی مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە، دەتوانن فۆڕمی تاقیکردنەوەی دەرەکی پڕ بکەنەوە و پێشکەشی پەروەردەی سنوورەکانی خۆیانی بکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا، تاقیکردنەوەی دەرەکیی یەک بابەتی و دوو بابەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، هاوکات تاقیکردنەوەی باشترکردنی نمرەش تەنیا لە یەکەم ساڵی دەرچوونی قۆناغی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەییدا دەکرێت.







