سوودی ماست و ئاوی لیمۆ

دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن

به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان پێش نووستن ماست و ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌یخۆن توانیویانه‌ پله‌یه‌كی زۆر باش له‌ ته‌ندروستییان به‌ده‌ست بهێنن ، چونكه‌ ماست پێكهاته‌كه‌ی به‌كتریای سوودبه‌خش و ئه‌نزیماتی تێدایه‌ كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ زۆر خێرا شه‌كری زیان به‌خشی له‌ش بتوێنێته‌وه‌ .

له‌دوای خواردنی ماست و ئاوی لیمۆكه‌ شتی تر نه‌خۆیت به‌سه‌ریدا ئه‌وكاته‌ ئه‌و ماسته‌ زۆرباش كارده‌كاته‌ سه‌ر توانه‌وه‌ی چه‌ووری له‌ش و پاك بوونه‌وه‌ی گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ ، لیمۆش ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌و باش كردنی ته‌ندروستی و چه‌ووری كه‌ڵه‌كه‌ بوو كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ماستدا توانایه‌كی زۆر نایابیان ده‌بێت .

سووده‌ ئه‌فسوناوییه‌كانی ماست و ئاوی لیمۆ پێش نوستن :-

*له‌ شه‌ودا زۆر خێرا توانایه‌كی باشیان هه‌یه‌ بۆ توانه‌وه‌ی چه‌ووری كه‌ڵه‌كه‌ بووی هه‌ر به‌شێكی جه‌سته‌ بێت .

*ماست وئاوی لیمۆ گه‌ده‌ ساف ده‌كات و خه‌وێكی ئارامت پێ‌ ده‌به‌خشێت .

*كالیسیۆم ده‌به‌خشێته‌ له‌ش به‌مه‌ش ئێسكت زۆر به‌هێز ده‌بێت .دكتۆری ئۆنلاین

*ده‌بێته‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش ، چونكه‌ له‌شه‌ودا باشتر كار ده‌كه‌ن.

*دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ .

*ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ ده‌پارێزێت .

*دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.

*ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ پێست جوان و ساف و دره‌وشاوه‌ی ده‌كات .

*په‌ستانی خوێن رێك ده‌خات و ڤیتامینات و مادده‌ی سوود به‌خش ده‌به‌خشێته‌ له‌ش ...

 

چۆنیه‌تی دروست كردنی یه‌ك لیمۆ ئاوه‌كه‌ی بۆ یه‌ك قاپی ماست بچوك تیكه‌لی بكه‌ بیخۆ شه‌وان پێش نوستن بخورێت.

سه‌رچاوه‌ / دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران