نه‌وید محه‌مه‌د خه‌ڵات كرا

نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ " وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ خه‌ڵات كرا .


له‌ خولی یازده‌هه‌مینی فێستیڤاڵی ئاسیا_پاسفیك كه‌ ساڵانه‌ له‌ وڵاتی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كوردێك وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر خه‌ڵات كرا .

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هۆڵیود ڕیپۆته‌ر هاتووه‌ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ یازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (ئاسیا _پاسفیك) بۆ ساڵی ( 2017)  كه‌ له‌ وڵاتی ئوسترالیا به‌ ڕێوه‌چوو ،ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد " نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ " وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ خه‌ڵات كرا .

نه‌وید محه‌مه‌د به‌ ڕۆڵگێڕانی له‌ فیلمی " بێ مێژوو بێ واژو " له‌ به‌شی فه‌رهه‌نگه‌ جیاوازه‌كان وه‌ك كوردێك خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری جیهانی پێبه‌خشرا .

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی  به‌ڵگه‌یی پێشكه‌شكرا به‌ فیلمی (دوایین پیاوی حه‌له‌ب) كه‌ فیلمێكی به‌ڵگه‌یی بوو ده‌رباره‌ی شه‌ری ناوه‌خۆی سووریا, فیلمی( باغی هه‌نار) یش له‌ ئازه‌ربایجانی روسیا وه‌ك باشترین فیلمی نامه‌یی خه‌ڵات كرا.