له‌ ھه‌ولێر"مێگا سینه‌ما كورد فیلم" كراییه‌وه‌

ئامانج له‌و كاره‌دا ئاشتكردنه‌وه‌ی بینه‌ری سینه‌مایه‌

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، بۆیه‌كه‌م جار له‌ شاری هه‌ولێر سینه‌مای مێگا كورد فیلمكراییه‌وه‌ له‌ مێگا مۆڵ، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ شه‌قامی شۆڕش.

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سینه‌مایه‌شدا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی سینه‌ماكه‌یان هاتن بۆ هه‌موان بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت.

ئامانجیش له‌و كاره‌دا ئاشتكردنه‌وه‌ی بینه‌ری سینه‌مایه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ سینه‌مادۆستان بانگھێشت بكه‌ن بۆ بینینی سێ  فیلمی هه‌ره‌باشی ٢٠١٩ له‌ سێ كاتی جیاوازدا، كه‌ فیلمه‌كانیشی له‌و جۆر و كاتانه‌ نمایش ده‌كرێن و بریتین له‌ فیلمی ئه‌كشن، سه‌ركه‌شی/ ٤:٠٠ پڕۆفیسۆر و پیاوه‌ شێته‌كه‌ / دراما، بایۆگرافی / ٦:٠٠ دۆمبۆ / خێزانی /

 سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/كامران