دایكێك ته‌قه‌ له‌كچه‌ی ده‌كات.. هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

ئافره‌ته‌كه‌ مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌یه‌

ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ته‌قه‌ له‌كچه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ قوتابییه‌ و ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌.

به‌گوێری كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا كچه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی پێشتر هه‌واڵ به‌دایكی بدات، دایكیشی وایزانیوه‌ دز هاتۆته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، بۆیه‌ ته‌قه‌ی لێكردووه‌.

له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌شدا فیشه‌كێك به‌ر قۆڵی كچه‌كه‌ كه‌وتووه‌و باری ته‌ندروستیی مه‌ترسیدار نییه‌.

پۆلیس له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئافره‌ته‌كه‌ مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌یه‌ و به‌ته‌نیا له‌ماڵ بووه‌، كاتێك هه‌ستی به‌ده‌نگێك له‌ چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌ كردووه‌و ده‌ستی داوه‌ته‌ چه‌ك و ته‌قه‌ی كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار