نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 61 دۆلاری تێپه‌ڕاند

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌

نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكاو باشتربوونی دۆخی بازاڕه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ چین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ئه‌مڕۆش پاڵپشتییان له‌ هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وتی كرد .

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی برێنت به‌ 61 دۆلارو یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ 56 دۆلارو 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا . 

فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.1 دابه‌زیوه‌ و بۆ 423 ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا پێشبینی ده‌كرا بڕه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 2.5 كه‌م بكات .