تڕه‌مپ: قژی من له‌ قژی زۆربه‌ی هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كانم باشتره‌

ئاماده‌بووم له‌به‌رباراندا بوه‌ستم

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شنازای به‌قژه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: قژی من له‌ قژی زۆربه‌ی هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كانم باشتره‌.

تڕه‌مپ له‌ وتارێكیدا به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نگرانی نیگه‌رانی خۆی له‌بچووكی ئه‌و هوڵه‌ ده‌ربڕی كه‌ جێگای خه‌ڵكانێكی زۆری تێدا نه‌بۆته‌وه‌و گوتی: من ئاماده‌بووم له‌به‌رباراندا بوه‌ستم و قژم له‌پێناو رووداوێك له‌ شوێنێكی گونجاودا ته‌ڕ ببێت.

66

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌یركه‌ن ئه‌وه‌ قژی منه‌، له‌وانه‌یه‌ زۆر جوان نه‌بێت، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: قژی من له‌ قژی زۆربه‌ی هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كانم باشتره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك