ڕووناكبیری ناسراوی شاری هه‌ولێر "زیوه‌ر خه‌تاب" كۆچی دوایی كرد

زیاتر له‌ (۷٠) ساڵ خه‌ریكی كتێب بوو

ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ۲٠۱۹/۱٠/۹  سه‌عات یازده‌ و نیو كه‌سایه‌تی سه‌نگین و ڕووناكبیری ناسراوی شاری هه‌ولێر زیوه‌ر خه‌تاب له‌ ته‌مه‌نی(۹۱) ساڵی كۆچی دوایی كرد.

 دوای نیوه‌ڕۆ له‌ مزگه‌وتی سه‌ید قاسم نوێژی عه‌سری له‌سه‌ر كرا و پاشان له‌ گۆڕستانی كارگه‌ی قیر له‌ كه‌شێكی باراناویدا به‌ خاك سپێردرا و بووه‌ میوانی زامداری ڕه‌وانشاد .

زیوه‌ر خه‌تاب كه‌ له‌ ساڵی ۱۹٤۷ ه‌وه‌ خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌ به‌رنامه‌ بوو و زیاتر له‌ (۷٠) ساڵ خه‌ریكی كتێب بوو ، هه‌فته‌ی ڕابوردوو كتێبه‌ دوو قۆڵییه‌یان له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ئازاد عه‌بدلواحید كه‌ گفتوگۆیه‌كی (۲٥٠) لاپه‌ڕه‌یی بوو ده‌رچوو ، له‌و كتێبه‌دا سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆی و ئه‌زموونی ڕووناكبیریی ئه‌و حه‌فتا ساڵه‌ی تێدا باس كردووه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران 

ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,339,669
گیانله‌ده‌ستدان
376,185
چاکبوونەوە
2,885,936
تووشبووان
728
گیانله‌ده‌ستدان
7
چاکبوونەوە
420
تووشبووان
6,868
گیانله‌ده‌ستدان
215
چاکبوونەوە
3,275