وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاسایشی توركیا به‌ داگیركردنی سوریا ده‌سته‌به‌ر نابێت

داوای كرد نێوه‌ندگیرییه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا و توركیا بێته‌ كایه‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌و بڕوایه‌دام كه‌ ئاسایشی توركیا به‌ داگیركردنی سوریا ده‌سته‌به‌ر نابێت و داواشی كرد نێوه‌ندگیرییه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا و توركیا بێته‌ كایه‌وه‌.

زه‌ریف له‌ میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی تی ئارتی توركی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ كردووه‌ كه‌به‌ر له‌ شه‌ش ساڵ كاتێك بووه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌كه‌ناری رووباری رۆژهه‌لات پیاسه‌یان ده‌كردو پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كردووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات شه‌ڕ بوه‌ستێت و گفتوگۆكان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵبژاردن له‌ سوریا به‌رێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها گوتی: سوریا پێویستی به‌ ده‌ستوورێكی نوێ و گفتوگۆی ناوخۆی هه‌یه‌ و ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوریا بۆ ساڵی 2021 ئاماده‌ بكه‌ین.

گوتیشی : گرنگه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه‌ .

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك