باره‌گای بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ى سه‌ید ئه‌حمه‌د باسه‌ڕه‌یی ده‌كات

هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌ید ئه‌حمه‌د باسه‌ڕه‌یی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان (سه‌ید ئه‌حمه‌د باسه‌ڕه‌یی)مان پێگه‌یشت.

هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین.

خودای گه‌وره‌ ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
٢٨ـی ١١ـی ٢٠١٩