ئه‌ردۆغان: هێزه‌كانی توركیا كاتێك له‌ سووریا ده‌كشێنه‌وه‌، كه‌ وڵاتانی دیكه‌ش ئه‌و وڵاته‌ جێده‌هێڵن

ته‌نیا ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ گه‌لی سوریا به‌ سوپاسه‌وه‌ داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان لێ بكات


سەرۆك كۆماری توركیا جەخت لەوە دەكاتەوە دووپاتیكرده‌وه‌، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ناكشێنه‌وه‌، تا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ سوریا جێنه‌هێڵن كه‌ هێزیان له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ ئیستانبوڵ، كه‌ حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ توركیا و ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، گوتی: له‌ سوریا ناكشێینه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ گه‌لی سوریا به‌ سوپاسه‌وه‌ داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان لێ بكات.

ئه‌ردۆغان گوتیشی: هێزه‌كانی توركیا له‌ سووریا له‌سه‌ر داوای گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌یه‌، كه‌ له‌ ساڵی 1998 له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه‌.