كرۆمۆسۆمه‌كان هۆكاری نیوه‌ سه‌رئێشه‌ن

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچوونه‌كانی‌ پێشووه‌وه‌، كه‌ ده‌وترا سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌ بۆ ماوه‌ییه‌و له‌دایكه‌وه‌ بۆ كۆرپه‌له‌ ده‌گوازرێته‌وه‌

پزیشكه‌كان هه‌وڵی زۆریان داوه‌ تا هۆكاری دروستبوونی سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ ئاشكرا بكه‌ن، به‌پێی هه‌واڵێك، تیمێكی‌ توێژه‌ران ئاشكرایانكرد، سێ‌ كرۆمۆسۆم له‌ ترشی‌ ناوه‌كیدا به‌رپرسن له‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچوونه‌كانی‌ پێشووه‌وه‌، كه‌ ده‌وترا سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌ بۆ ماوه‌ییه‌و له‌دایكه‌وه‌ بۆ كۆرپه‌له‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ترشی‌ ناوه‌كی‌ نزیكه‌ی‌ (23) هه‌زار خانم كردووه‌، كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ (5) هه‌زاریان سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یان هه‌بووه‌، له‌پشكنین‌و تاقیكردنه‌وه‌كاندا بۆیان ئاشكرابووه‌ هۆكاره‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سێ‌ كرۆمۆسۆمی‌ به‌رپرس.

سه‌رچاوه‌: زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران