لیوا فه‌ره‌ج مه‌هده‌وی: به‌ده‌ستی خۆم كه‌شتییه‌كانی توركیا نقووم ده‌كه‌م

ته‌رابلوسی پایته‌خت ئازاد ده‌كه‌ین و خه‌ونی توركیا له‌گۆڕده‌نێین

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی گریك ریپۆرته‌ر-ی یۆنانی، لیوا فه‌ره‌ج مه‌هده‌وی، سوپاسالاری ده‌ریاوانی لیبیای سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌فته‌ر رایگه‌یاندووه‌: فه‌رمانم پێكراوه‌ هه‌ر كه‌شتییه‌كی توركیا نقووم بكه‌م كه‌ ده‌ست به‌ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێو سنووری ده‌ریایی لیبیا بكات.

هه‌روه‌ها مه‌هده‌وی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لفا تیڤی یۆنانی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌شتییه‌كی دۆزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت نزیك بۆوه‌، چاره‌سه‌م بۆی هه‌یه‌و به‌ده‌ستی خۆم نووقمی ده‌كه‌م.

جگه‌له‌مه‌یش مه‌هده‌وی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ته‌رابلوسی پایته‌خت ئازاد ده‌كه‌ین و خه‌ونی توركیا له‌گۆڕده‌نێین.

شایانی باسه‌ هێزه‌كانی موشیر خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌شێكی زۆری خاكی لیبیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش كه‌ گرنگترینیان ته‌رابلوسی پایته‌خته‌ له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی ویفاقه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی فایز سه‌راج كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / حوڕه‌