كه‌مخه‌وی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ تووشبوون به‌زه‌هایمه‌ر

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی پزیشكی له‌وڵاتی سوید ئه‌نجام دراوه‌

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی پزیشكی له‌وڵاتی سوید ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ته‌نیا به‌یه‌ك شه‌و له‌نه‌خه‌وتن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پرۆتینی تاو هۆكاری تووشبوون به‌زه‌هایمه‌ر.

زانایانی زانكۆی ئۆبسالای سویدی پشكنینان كرد بۆ 15 پیاو له‌ته‌مه‌نی 22 ساڵی و بۆیان ده‌ركه‌وت له‌كاتی كه‌مخه‌وی و به‌خه‌به‌رمانه‌وه‌ به‌درێژایی شه‌و رێژه‌ی پرۆتینی تاو له‌ 17% زیادی كردووه‌ ، كه‌ئه‌و پرۆتینه‌ كاری خانه‌كانی مێشك په‌كده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌ و توشوبوون به‌زه‌هایمه‌ر كه‌ به‌ملیۆنه‌ها هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

د.جۆناسان سیدرنیس سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ووتی: هه‌ندێكجار مرۆڤ تووشی كه‌مخه‌وی ده‌بێته‌وه‌ و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ده‌ستدانی یه‌ك شه‌و خه‌وتن رێژه‌ی پرۆتینی تاو به‌رزده‌كاته‌وه‌ لای كه‌سانی ته‌ندروست كه‌ له‌داهاتوودا كاریگه‌ری بۆ تووشبوون به‌زه‌هایمه‌ر هه‌یه‌.

ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644