بارزان.. 8 هه‌زار دار زه‌یتون و توو له‌ گۆڕستانی جینۆسایدكراوه‌كان ده‌چێنرێن

له‌ ده‌وروبه‌ری گۆڕستانی ئازیزانی جینۆسایدكراوانی بارزانیيه‌كان

له‌سه‌ر گورستانی بارزانیه‌ جینۆسادكراوه‌كان هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار زه‌یتون و توو ده‌ستی پێكردوه‌ كه‌ ماوه‌ی دوومانگه‌ به‌رده‌وام رۆژانه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گورستانه‌كه‌ سه‌دان دار زه‌یتون به‌ شێوه‌یه‌كی رێكوپێك ده‌چێنرێن .

رێبوار ره‌مه‌زان، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوانی بارزان به‌ زاری كرمانجی گوت: بۆ ماوه‌ی دوومانگه‌ به ‌به‌رده‌وامی رۆژانه‌ دار زه‌یتون و دار توو ده‌چێنین، پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ وبه‌ نیازین ‌ هه‌شت هه‌زار دار زه‌یتون و توو بچێنین.

ره‌مه‌زان، گوتیشی:" ئه‌م‌ پرۆژه‌یه‌ له‌ ده‌وربه‌ری گورستانی ئازیزانی جینۆسایدكراوانی بارزانیه‌كان ده‌ستپێكردوه‌ و روژانه‌ سه‌دان دار زه‌یتون و دار توو ده‌چێنرێن، چاندنی هه‌شت هه‌زار نه‌مام به‌ واتای هه‌شت هه‌زار جینۆسایدكراوه‌كانی بارزانیه‌كان دێت .

سه‌ر چاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران