نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی خه‌یاڵی تۆمار كرد

به‌هۆی ململانێی ڕووسیا و سعوودیه‌یه‌

دوای ڕێك نه‌كه‌وتنی سعودیه‌ و ڕوسیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی به‌ شێوه‌یه‌ك خاوى برێنت به‌ رێژه‌ى له‌سه‌دا21% نرخه‌كه‌ى دابه‌زی و نرخى هه‌ر به‌رمیلێكى گه‌یشته‌ 35 دۆلار و 70 سه‌نت. ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ بڵاویكرده‌ووه‌ كه‌ خاوى برێنت به‌ رێژه‌ى له‌سه‌دا21% نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه‌ و خاوى تێكساسیش به‌ رێژه‌ى له‌سه‌دا 20%. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ نرخى برێنت به‌ بڕى9 دۆلار و 57 سه‌نت دابه‌زیوه‌ و بۆیه‌ نرخى به‌رمیلێك بووه‌ته‌ 35 دۆلار و70 سه‌نت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێك خاوى تێكساس به‌ بڕى 8 دۆلار و 62 سه‌نت دابه‌زیوه‌، له‌ ئه‌نجامدا به‌رمیلێكى ئه‌م جۆره‌ نه‌وته‌ بۆ32 دۆلار و 66 سه‌نت دابه‌زیوه‌. هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، رووسیا و وڵاتانى ئه‌ندام له‌ رێكخراوى ئۆپیك رۆژى هه‌ینى رابردوو نه‌یانتوانى به‌ رێككه‌وتنێك بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه‌، تا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان رابگرن.