ئه‌و دزانه‌ى له‌ سۆران دووكانێكى زێڕینگریان بڕى ده‌ستگیركران

ئه‌مڕۆ هه‌ینى

ئه‌و دزانه‌ى شەوی پێنجشەممە 5-3-2020، دووکانێکی زێڕینگریان، له‌ سۆران بڕى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئادار ده‌ستگیركران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ کرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو باندەی دوکانێکی زێڕینگریان لە سۆران تاڵانکردبوو دەستگیریان كردن، ئەمەش هەواڵێکی زۆر خۆشە بۆ کوردستان بە گشتی و شاری سۆران بە تایبەتی، 

قایمقامی قەزای سۆران وتیشی هیچ شتێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ون نابێ.

شەوی پێنجشەممە 5-3ـ2020 لە ڕێگەی تونێلێکەوە چەند کەسێک  چوونەتە نێو دوکانی زێڕینگری دەرگەڵە لە سۆران و نزیکەی 40 کیلۆ زێڕو بڕێکی زۆر دۆلاریان لە دوکانەکەدا برد، دوای ئەم رووداوە، هێزە ئەمنییەکان بەدوای دەستگیرکردنی باندەکەوەن و ئەمڕۆ هه‌ینی 20-3-2020 دەستگیرکران.