فه‌ڕه‌نسا.. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته هه‌زار و100 كه‌س
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، له فه‌ڕه‌نسا 240 كه‌سی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ مردوون، ئه‌وه‌یش به‌رزترین رێژه‌ی مردنه به‌و په‌تایه له رۆژێكدا.
له فه‌ڕه‌نسا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڕه‌نسا، جیرۆمی سالۆمۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ن گه‌یاندووه‌ته نۆ هه‌زار.
سالۆمۆن باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه، دوو هه‌زار و ٤٤٤ كه‌س زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له یه‌كه‌ی چاودێری چڕ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و ٥١٦ كه‌س.
سالۆمۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌دا ٣٤ی ئه‌و نه‌خۆشانه ته‌مه‌نیان له خواروو ٦٠ ساڵه‌وه‌یه و له‌سه‌دا ٥٨یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٦٠-٨٠ ساڵیدایه و له‌سه‌دا ٨٥ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، ته‌مه‌نیان له سه‌روو ٧٠ ساڵیه‌وه‌یه.
جیرۆمی سالۆمۆن، باسی له‌وه كرد كه سێ هه‌زار و ٢٨١ كه‌س دوای چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردووش‌دا، ٢٤٠ كه‌سی دیكه به ڤایرۆسه‌كه مردوون، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س.
دوێنێ له فه‌ڕه‌نسا به‌رزترین رێژه‌ی مردن له رۆژێكدا به كۆرۆنا تۆماركرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی زانست كه كۆشكی ئێلیزێ دایمه‌زراند بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا هێناویه‌ته ئاراوه بڵاویكرده‌وه كه سنوورداركردنی گه‌ڕانی سه‌ربه‌ست جگه له حاڵه‌تی پێویست كه له ١٧ی ئاداره‌وه ده‌ستیپێكردووه، پێویسته لانیكه‌م تێكڕا شه‌ش هه‌فته بخایه‌نێت. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت حكوومه‌ت له‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌ربكات.
وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا، ئۆلیڤه‌ر ڤیران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجوومه‌نی زانست به پشتبه‌ستن به جەمڵاندنێک ئه‌و پێشنیازه‌ی كردووه، هه‌ر كاتێک رێژه‌ی مردن و تووشبوون به په‌تاكه كه‌می كرد سنوورداركردنی گه‌ڕانی سه‌ربه‌ست هه‌ڵده‌گیرێت.