لە رووداوێكى ھاتووچۆدا 6 کەس بوونه‌ قوربانی

هاتووچۆ: لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌دره‌نگانى شه‌ویر رابردوو  لە رووداوێكى ھاتووچۆدا لەسەر رێگای پشتێنەیى کەلار دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانى نیسان یٔاڵتیما و جێب واز، بە یەكیاندادا و 7 كەس کە شۆفێر و سەرنشینی یٔالتیماکە بوون بریندار بوون.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە