تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد

رێنماییه‌كانی خۆپارێزی گیراوه‌ته‌به‌ر

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر 8:30 به‌یانییه‌وه‌ به‌به‌بشدارى زیاتر له‌ 141 هه‌زار قوتابى تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر وهه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.

هه‌روه‌ها گوتیشی : وه‌ك چۆن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی كردووه‌، هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌باش كردووه‌ ، بۆ دابین كردنی كاره‌بای هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان.